لە پارێزگای لوڕستانی ئێران
پاسێک کەوتەوە ناو دۆڵێکەوە و 10 کەس گیانیان لەدەستدا؛ 17ـی دیکەش برینداربوون
964+
شۆرش قادری
لە پارێزگای لوڕستانی ئێران، پاسێک کەوتەناو دۆڵێکەوە و لە ئەنجامدا 10 کەسیان گیانیان لەدەستدا و 17ـی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری مەهدی پازوکی بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ شەممە 21.12.2024 لەسەر رێگای ئەندیمێشک – پۆلدۆختەر پاسێک لەڕێگا لایداوە و کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە”.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17ـی دیکەش برینداربوون.
مەهدی پازوکی ئاشکراشیکردووە، سەرجەم سەرنشینانی پاسەکە سەرباز بوون و لە پارێزگای خوزستانەوە بەرەو پارێزگای کرماشان بەڕێکەوتووە.