سبەی
لە پەرلەمانی عێراق باسی ئەتۆم و شێرپەنجە دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە سبەی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان) كۆبوونەوە بكات، چەند بابەتێكیش خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، گرنگترینیان كەرەستەی ئەتۆم و شێرپەنجەن.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەی بڵاوكردەوە، تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكرێت، لەوانە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای سیستمی كۆماری عێراق بۆ پاراستنی مادە و كەرەستەكانی ئەتۆم.
هەروەها بڕیارە خوێندەوەی یەكەم بۆ تەواوكردنی پرۆژە یاسای پاراستنی خاوەنداریەتی بیرۆكە بكرێت، لەگەڵ خوێندەوەی یەكەم یۆ پرۆژەیاسای دامەزراندنی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە عێراقدا.
بڕیارە كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دەستپێبكات.
لەم ماوەیەدا زۆرترین قسە لەسەر پڕۆژەی هەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق دەكرێت و هەڵڵای ناوەتەوە، بەڵام سبەی لە كۆبوونەوەكەدا چ باسێك لەمبارەیەوە لەئارادانییە.