سیڤی كۆده‌كه‌نه‌وه
له سیده‌كان كار بۆ كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م په‌یمانگای ته‌كنیكى ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌م په‌یمانگاى ته‌كنیكی ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ى سیڤین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران.
پرۆفیسۆر د.زێدان برادۆستی، كارى كۆكردنه‌وه‌ى سیڤییه‌كان و كردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یمانگایه ده‌دات، به 964ـى وت، له‌وه‌ته‌ى ئاگاداریان بڵاوكردووه‌ته‌وه، چه‌ندین سیڤیان له‌لایه‌ن خاوه‌ن بڕوانه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه.
خاوه‌ن بڕوانامه‌كان هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه دامەزراو بن یاخود تاوه‌كو ئێستا دانەمەزاربن.
وتیشی “ده‌مانه‌وێت به‌پله‌ى یه‌كه‌م خاوه‌ن بڕوانه‌كان دانیشتووى سنوورى قه‌زاكه‌مان بن، بۆئه‌وه‌ى له‌داهاتوو كێشه‌و گرفتى هاتوچۆ و مانه‌وه‌یان نه‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، په‌یمانگاكه هه‌موو به‌شه‌كان له خۆ ده‌گرێت و ده‌بێته كارئاسانییه‌كى زۆریش بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى ساڵانه له‌ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه‌یان له صپه‌یمانگاكان ده‌خوێنن.
به‌قسه‌ى د. زێدان، قۆناغى دواى كۆكردنه‌وه‌ى سیڤییه‌كان ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى دامه‌زراندنى په‌یمانگاكه‌یه و هه‌ركاتێك ئه‌م قۆناغانه ته‌واوبكرێن په‌یمانگاكه ده‌كرێته‌وه.