لە هەولێر

چوار کەس لەسەر هێرشکردنە سەر نووسینگەیەکی دراو دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی کە لە گەڕەکی رووناکی کێشە و پشێویان دروستکرد، دەستگیر کران.

تۆمەتبارەکان “هەڵسابوون بە دروستکردنی کێشە لەگەڵ نووسینگەیەکی ئاڵۆگۆڕی دراو لە گەڕەکی رووناکی شاری هەولێر، بەرلەوەی هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووبدات لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران”.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کێشەکەیان لەسەر گۆڕینەوەی دراو بووە، بەو هۆیەوە کێشە لە نێوان ئەو تۆمەتبارانە و کارمەندانی ئەو نووسینگە دروست بووە و دواتر ئەو تۆمەتبارانە هەوڵیانداوە بە چەک هێرش بکەنە سەریان.

ئاسایشی هەولێر: ژنێکمان لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵەکەی ...

ئاسایشی هەولێر: ژنێکمان لەسەر ئەشکەنجەدانی منداڵەکەی دەستگیر کرد