کەش و هەوا
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەڵام زۆرنا
+964
توانا نەقی
وردە وردە مانگی ئاب کۆتایی دێت، بەڵام گەرما بەتینەکە هەرماوە و ناو بەناو بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بێت کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەڵام هێشتا چەند ناوچەیەک حەلی نییە لە گەریمدا.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزن.
وەک هەمیشە گەرمیان گەرمترین ناوچەیە بە 44 پلە و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترینە بە 29 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 29.8.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 40
سلێمانی :39
دهۆک : 41
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44