پارێزەرێک بۆ سەیدسادقی دابینکردووە

بۆ ناسینەوەی ژینگەپیسکەران کامێرای چاودێری دادەنرێت

ئەحمەد مستەفا

پارێزەرێک لەسەر ئەرکی خۆی شەش کامێرای چاودێری بۆ شارەوانی سەیدسادق دابینکرد، ئەوانیش بۆ چاودێری ژینگەی دوو پردی قەزاکە دەیخەنەکار.

کارەکە بۆ ئەوەیە لەو رێگەیەوە رێگربن لە فڕێدانی پاشماوە و پیسکردنی ژینگەی هەردوو پردەکە.

هەردوو پردەکە دەکەونە ناو سەنتەری قەزای سەیدسادق، حەمزە محەمەد، سەرۆکی شارەوانی قەزای سەیدسادق بە 964ـی وت، “شەش کامێراکە بۆ مەبەستی چاودێری و لەسەر پردەکانی چەمی چەقان و سەر پردی کۆبانێ دادەنرێن”.

شارەوانی پلانی وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا بیانخاتەکار، سەرۆکی شارەوانی وتیشی، “هەریەکەیان لـــە شوێنێکی گونجاودا دادەنێین، داوا لــە هاوڵاتییان و ماڵان و دووکاندارو کاسبکارانە دەکەین ژینگەی ئەو شوێنانە بپارێزن”.

“بەدڵنیایی کارەکەم، سوود و کاریگەری باشی دەبێت لە کەمبوونەوەی دیاردەی رشتن و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بۆ ناو چەمی چەقان، چونکه هاوڵاتی هۆشیاری و ترسی ئەوەیان دەبێت کە غەرامە بکرێن، وە بە دڵنیایش لە کاتی سەرپێچی سەلمێندراو غەرامە دەکرێن”، حەمزە محەمەد وای وت.

دابینکردنی کامێراکانی چاودێری؛