61 هەزار ئێرانی
هەولێر چی بۆ زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن كرد؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لیژنەی باڵای پێشوازی لە زیارەتكاران لە هەولێر رایگەیاند، 61 هەزار زیارەتكاری ئێرانی بە هەولێرەوە بەرەو بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن چوون و 10 هەزار زیارەتكاری دیكەش لە وڵاتانی دیكەوە بە هەولێردا گەشتیان كردووە.
لیژنەكە لەگەڵ كۆتاییهاتنی رێوڕەسمەكانی چلەی ئیمام حوسێن، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە دا، لە ماوەی 8 تا 26.8.2024 هەولێر پێشوازی لە 61 هەزار زیارەتكاری ئێرانی كردووە، كە چوونەتە كەربەلا و ناوچەكانی دیكەی عێراق بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن.
هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە، 49 هەزاریان هەر بە هەولێردا گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 10 هەزار زیارەتكاری دیكەی وڵاتانی توركیا، جۆرجیا و ئازەربێجان هەر بە هەولێردا تێپەڕیوون و بە گشتی 110 هەزار زیارەتكار و خەڵكی دیكە بە مەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن بە هەولێردا هاتوچۆیان كردووە.
لیژنەی باڵای پێشوازی لە زیارەتكاران ئاماری دیكەشی بڵاوكردووەتەوە:
لە ماوەی هاتنی زیارەتكاراندا هەریەكە لە فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه – كاروبارى ئیران، ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵەتیى حاجى ئۆمه‌ران- گواستنه‌وه -ئاسایش – پۆلیس – پاسپۆرت – پۆلیسى گومرگ – ئاسایشى بازگه‌كان – نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان – پۆلیسى چالاكى مه‌ده‌نى – گومرگ – پۆلیسى هاتوچۆ – پاسه‌وانى سنوور – ته‌ندروستى – ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى قه‌یرانه‌كان، به‌رگریى شارستانى – گه‌شتوگوزار – شاره‌وانى – ژینگه پارێزی، هەرهەموویان لە ئەركدا بوون.
هەروەها باسی ئەو كارانەشیان كردووە، كە لەم ماوەیەدا ئەنجامیانداوە، لەوانە جێگیركردنى چه‌ندین تیم و ستافى پسپۆر و شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند و كارگوزارى (ده‌زگارى خێرخوازى بارزانى ) له هه‌موو وێستگه‌كان، به هه‌موو پێداویستییه‌كانى لۆجستی، كه‌لوپه‌ل، ئامێر، ئالیات، كابینه، ئامبولانس، داووده‌رمان، خوراك و نانخواردن و ئاوى خواردنه‌وه و فێنككه‌ره‌وه و ئاوپرژین و ئینته‌رنێت وپێداویستییه‌كانى مانه‌وه‌ی زیاره‌تكاران، وه‌ك به‌تانى، دۆشه‌ك، پێخه‌و و له‌حێف و خیوه‌تى گه‌وره و خیوه‌تى بچووك، تانكى ئاو و به‌راد، مۆكێت و كورسى و مێز، حه‌وزى ئاو ساردكردن و ترمزى ئاو و حاویه و سه‌هۆڵ و هەتا دوایی.
لە خانەقین دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا دابەش دەکرێت
هەروەها دانانى تیمه‌كانى هاوبه‌شى فریاگوزاى به شێوه‌ى (24) كاتژمێرى به مه‌به‌ستى پێشكێشكردنى خزمه‌تگوزارى هه‌نوكه‌یى و ئانى له كاتى پێویست دا سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هاتن و چوونى زیاره‌تكاران له سنورى هه‌موو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌كان و قایممقامیه‌ته‌كانى له سه‌ر رێگاكان.
لیژنەكە هەروەها ئامادەباشى هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌كانى ته‌ندروستى له سه‌ر رێگاى هاتن و چوونى زیاره‌تكاران به شێوه‌ى 24 كاتژمێرى كردووە.
بێجگە لەوە، (10) وێستگه‌ى گه‌ڕۆكى كاتى گواستنه‌وه له سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كیى گواستنه‌وه‌ى زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران تا كه‌ربه‌لا دانابوو، كه پێك هاتبوون له چه‌ندین پاسى خاڵى و تیمى نووسینگه‌كانى ناوخۆیى.
هەروەها ئاماده‌كردنى تیمێكى فڕۆكه‌وانى له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى هه‌ولێر و بۆ كاتى پێویست و هه‌ماهه‌نگیان لەگەڵ تیمه‌كانى تر‌ى فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
كارەكان لەوانەش زیاترن، وەك: دانانى (58) كۆمپیوته‌رى پاسپۆرت بۆ خێرا راپه‌راندنى رێكاره‌كان و هاموشۆى پاسپۆرتى زیاره‌تكاران.
– ئاماده كردنى (4500) پاس و كۆسته‌ر و راف و ئوتوبوس بۆ گواسته‌وه‌ى زیاره‌تكاران له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران تا كه‌ربه‌لا به دوو قۆناغ.
– جێگیركردنى زیاتر له (100) ئامێر و ئالیات و ئۆتومبێلى فریاگوزارى، تانكه‌رى ئاگركوژێنه‌وه و ئامبۆلانس، كرێن و تانكه‌رى ئاوى خواردنه‌وه، تانكه‌رى ئاوى قورس و ئامێرى خاوێنكردنەوەى كه‌بس و قه‌لاب و به‌رادى ده‌رمان و مینى پاس و تراكتۆر و رافیعه و لۆرى بارهه‌لگر و ئۆتومبێلى مێكزه‌مینى و پیكاب و ئۆتۆمبێله‌كانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له هه‌موو وێستگه‌كانى پشوودان و له سه‌ر رێگاكان، بۆ یارمه‌تىدان و به‌هانا چوون و هاوكارى زیاره‌تكاران.