هەرچەند ئەمڕۆ کەمێک بەرز بووەتەوە

نەوت لە خوار 80 دۆلارەوەیە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە ئەمڕۆ نرخى نەوت کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەر لە خوار 80 دۆلارەوەیە.

کەمبوونەوەى خواستى جیهانى چین و گرژییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوو لە بنەما سەرەکییەکانى دابەزینى نەوتن.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نه‌وتی خاوی برێنت، بۆ هه‌ر بەرمیلێک نەوت بەڕێژەى 0.3% بەرزبووتەوە و بووە بە 79 دۆلار و 58 سەنت.

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 0.49% سەنت لە نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌ و گه‌یشتوه‌ته‌ 75 دۆلار و 55 سه‌نت.

شرۆڤه‌كارانی كۆمپانیای راوێژكاری وزه‌ی ئێف جی ئێی رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌و زانیارییه‌ ئابورییانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ لە هەفتەی رابردوودا بڵاویكردونه‌ته‌وه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ترسه‌كان وه‌كو پێویست یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه‌ بۆ راگرتنى نرخى نه‌وت.

نەوت بەرزبووەوە بۆ سەروو 79 دۆلار

نەوت بەرزبووەوە بۆ سەروو 79 دۆلار