جارى یەکەم بە 7 دەفتەر دۆلار ئازاد کرابوو

 بۆ جارى دووەم شۆفێرێک دانیشتووى کفرى دەرفێنرێت

964+

سیروان خورشید -دوزخورماتوو

درەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، شۆفێرێکی قەزای کفری، کە شۆفێری هێڵی نێوان کفری – بەغدایە، لەنزیک قەزای خاڵسی سەر بەپارێزگای دیالە، لەسەر رێگەی کەرکوک – بەغدا، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراووە رفێنرا.

مەحەمەد عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پۆلیسی گشتیى خورماتوو بە964ـی وت، شۆفێرەکە دوای رفاندنی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە، ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شەقامەکە جێھێڵدراوەو تائێستا بێ سۆراغە.

وتیشی،” ئەمە دووەم جارە ئەو شۆفێرە دەڕفێنرێت و جاری رابردوو لەبەرامبەر پێدانی حەوت دەفتەر دۆلار ئازاد کرا بوو، ئێوارەی دوێنیش لە کاتی گەڕانەوەی لە بەغدا بۆ کفری، لە نزیک قەزای خاڵس، ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری شۆفرلێت تاهۆیە، بەجێدەهێڵدرێت و خۆی دەڕفێنرێت و تاکو ئێستا بێ سۆراغە”.

” سەرجەم هێزەئەمنییەکانی سنوری خاڵس و دیالە دەستیان بەلێکوڵینەوەی چڕ کردووە لەسەر روداوەکە، بەڵام تائێستا نەگەشتوون بەهیچ سەرەداوێک”، محەمەد عەبدوڵا واى وت.

شۆفێرەکە ناوی حەسەن رەشید هەلاجە، لەنەتەوەی کوردەو تەمەنی لەنێوان 55 بۆ 60 ساڵ دەبێت، خێزاندارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ویستیان کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی منداڵەکەیان تۆمەتبار ...

ویستیان کەسێک بە تۆمەتی رفاندنی منداڵەکەیان تۆمەتبار بکەن کەچی خۆیان دەستگیرکران