چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچن
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ جەژنی مەولوود دەکات
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ جەژنی مولوود دەست پێکردووە و رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 15.9.2024 بەم بۆنەیەوە پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە 964ـی وت، “وەک ساڵانی رابردوو، وەزارەتی ئەوقاف بە کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەت یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکاتەوە، سروودی ئایینی و دەف ژەنین و چەندین چاڵاکی دیکە لەنێو سەنتەری بازاڕی شاری هەولێر بەڕێوەدەچن”.
“هەر لەو رۆژەدا چەند بڕگەیەکی تایبەتمان دەبێت و چەندین رێزلێنان پێشکەشی کەسایەتی ئاینییەکان دەکەین، بەرنامەی وەزارەت بۆ ئەم مانگە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات و لەتەواوی مانگەکەدا چاڵاکی جۆراوجۆری ئایینی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبێت”، نەبەز ئیسماعیل وای وت.
ساڵانە لەم رۆژەدا هاوڵاتیانی هەرێم بە چەندین چاڵاکی و فێستیڤاڵی ئایینی و بەخشینەوەی شیرەمەنی ئەم یادە بەرز رادەگرن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
كێشهكه دروستكردنى هۆڵێكه
قایمقامى حاجیاوا ئامادهیه بچێته بهردهم دادگا
قوتابیانی دەرچووی پۆلی 12
ئەگەر دەتەوێت ببیتە پێشنوێژ و وتارخوێن داواکاری پێشکەش بکە
وتهبێژى لیژنهى فهتواى ههرێم:
سستمى بانگدانى ئهلیكترۆنى له زۆربهى مزگهوتهكانى كوردستان پێویستى به كاته
"سووكایهتى به ئیسلام كردووه"
ئەوقافی زاخۆ سکاڵاى یاسایی لهسهر قاسم شهشۆ تۆمار كرد
“ سەرجەمیان دەنگخۆشن “