چیرۆکی وەلی دێوانە و شەم
+964
ژووری هەواڵ
هەی شەمی شەوان
هەی ژیانی من
هەی ڕۆحی ڕەوان
وەلی دێوانە یەکێکە لەناوە باڵاکانی ناو ئەدەبییاتی کوردی، بێگومان ژیانی ئەم شاعیرە پڕە لەچیرۆکی جیاواز کەدیارترینیان چیرۆکی خۆشەویستی خۆی و شەمس بووە
سەرەتای چیرۆکی خۆشەویستی وەلی و شەمس دەگەڕێتەوە بۆ فێربوون و خوێندنیان بە یەکەوە کە وادەکات بکەونە خۆشەویستییەوە
وەلی شەیدای شەم دەبێ و پەیمانی خۆشەویستی دەبەستن، بنەماڵەی وەلی دەچن بۆ خوازبێنی شەم، بەڵام بڕیار دەدرێت تا لە بنەماڵەی شەمس لە کوێستان دەگەڕێنەوە هاوسەرگیری نەکەن
لە کاتی کۆچی ھاوینەی جاف بەرەو کوێستانەکان، ناکۆکی لە نێوان بنەماڵەی شاعیر و بنەماڵەی خۆشەویستەکەی ڕوودەدات بەھۆی ئەو ناکۆکییەوە، وەلی و شەمس بەیەک ناگەن و لە یەکتری دادەبڕێن و یەکتری نابیننەوە
ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی وەلی دێوانە لەرێگای پێنووسەکەیەوە چیرۆکی خۆی و شەمس لەرێگای بەکارهێنانی ناوی شەم وەک حەسرەتێکی قوڵ بکاتە شیعر و دایبڕێژێت، بۆیە دەڵێت:
وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێ
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ
شەمی شەم ڕوومەت تۆ بەسەلامەت
سکاڵای دڵم کەوتە قییامەت