لەنێو 90 فۆتۆگرافەردا

فۆتۆگرافەرێکی کورد بووە براوەی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی

+964

ژێوار خدر

فۆتۆگرافەرێکی کورد بەشداری لە فێستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی نێودەوڵەتی کرد، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری سلێمانی بەڕێوەچووە و بڕیاریشە لە سێ رۆژی داهاتوودا ببرێتە شاری هەولێر و دواتریش بەغدا.

لە نۆ وڵاتی جیاوازەوە 90 فۆتۆگرافەر بە 100 فۆتۆ بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو، سێ وێنەش بوون بە براوەی فێستیڤاڵەکە، کە یەکێکیان هی فۆتۆگرافەرێکی کورد بوو

رەوا حەمەسور، ئەو فۆتۆگرافەرەیە کە بووەتە براوەی فێستیڤالەکە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، رۆژی شەممە فێستیڤاڵەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو و تا دوێنێ بەردەوام بوو، 21 فۆتۆگرافەری کورد بەشداری فێستڤالەکەمان کردبوو، من و دوو فۆتۆگرافەری دیکەی تورک و عەرەب فۆتۆکانمان بوون بە براوەی فێستیڤاڵەکە.

وتیشی، لە نۆ وڵاتی جیاوازەوە چەندین فۆتۆگرافەر بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردبوو کە پێکهاتبوون لە: کوردستان، هیندستان، مەغریب، جەزائیر، تونس، سعودیە، میسڕ،عێراق و ئێران.

رەوا دانیشتووی قەزای حاجیاوایە لە دەڤەری راپەڕین، براوەی یەکەمین خەڵاتی روانگەیە لە بواری فۆتۆگرافیدا

ئەو فۆتۆگرافەرەی کۆڕەوە ملیۆنیەکەی خەڵکی کورستانی گەی...

ئەو فۆتۆگرافەرەی کۆڕەوە ملیۆنیەکەی خەڵکی کورستانی گەیاندە جیهان