هەولێر

ئاگرێک لە شەقامى 60 مەترى کەوتووەتەوە

964+

وریا فەتاح

وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر لە گروپى واتساپى خۆى کە لەگەڵ رۆژنامەنوسان هەیەتى، بڵاوى کردەوە کە ئاگرێک لە شەقامى 60 مەترى هەیە و 10 خولەکى دیکە لە شوێنى رووداوەکە دەبن.

بەپێى ئەو زانیارییە نافەرمیانەى 964 دەستى کەوتووە، ئاگرەکە لە دووکانى جوانکارییەکانى ئۆتۆمبێلى شەقامى 60 مەترى کەوتووەتەوە کە دەکەونە نزیک نەخۆشخانەى پار.

964 تائێستا لەبارەى قەبارەى ئاگرەکەوە هیچ زانیارییەکى پشتڕاستکراوەى نییە و پەیامنێر لەڕێیە بۆ گواستنەوەى زانیارییەکان.

لەم لینکەوە دیمەنەکانى ئاگرەکە ببینە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و لە هەوڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەدان.