زیاتر له‌ 100 گوند كارى بۆ كراوه‌

ئه‌م هاوینه‌ ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر زۆرترین كارى چاككردنه‌وه‌ى بیرى گونده‌كان بووه‌‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر له‌ماوه‌ى 61 رۆژى رابردووى هاوینى ئه‌مساڵدا، زۆرترین كاره‌كانى چاككردنه‌وه‌ و رێكخستنى بیره‌ ئاوه‌كانى ئه‌و گوندانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ سنووره‌كه‌یدایه‌.

هۆكاره‌ ئه‌م كارانه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، بۆ زاڵبوونه‌ بەسەر کێشەى کەمئاوى و دابینكردنى ئاوى پاكى خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى کە ساڵانه‌ به‌هۆى وشكه‌ساڵى و دابه‌زینى ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى و زیادبونى خواست له‌سه‌ر بەکارهێنانى ئاو دروست دەبێت.

به‌پێی ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ى كه‌ ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌ى 61 رۆژى رابردوودا، زیاتر له‌ 95 بیرى ئاویان له‌ گونده‌كان چاككردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چاككردنه‌وه‌كانیان بریتى بووه‌ له‌ گۆڕینى تاخم ترومپا و زیادكردنى بۆرى و چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باییات و شۆركردنه‌وه‌ى بۆرى زیاتر ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كرینى شه‌ش تانكى ئاو به‌ قه‌باره‌ 21 مه‌ترسێجا بە گوژمه‌ى 350 ملیۆن دینار.

جێبه‌جێكردنى 17 پرۆژه‌ى ئاو به‌ درێژكردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاو به‌ بۆ 17 گوندى به‌ گوژمه‌ى 678 ملیۆن و 483 هەزار و 647 دینار جێبه‌جێكردووه‌ و كۆى گۆڕینى بۆری ئاوه‌كانیش بریتی بووه‌ له‌ 30 هه‌زار و 710 مه‌تر.

گه‌یاندنى كاره‌با بۆ بیره‌كانى گوندى شه‌كرۆك له‌ باسرمه‌ و بیرى ژماره‌ 28 له‌ كه‌ورگۆسك، به‌ گوژمه‌ى 32 ملیۆن و 12 هەزار و 925 دینار.

چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه‌كانى پڕۆژه‌ى ئاوى قه‌ندیل – شه‌قڵاوه‌ به‌بڕى زیاتر له‌ 110 ملیۆن دینار .

پلانى داهاتوى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بۆ سنوورى شه‌ش گوند بریتی ده‌بێت له‌ لێدانى بیری نوێ بۆیان ئه‌ویش به‌بڕی  250 ملیۆن دینار، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

قۆڵى بیر له‌ ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر له‌ 450 مه‌تر كه‌مت...

قۆڵى بیر له‌ ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر له‌ 450 مه‌تر كه‌متر بێت ئاو ناهێنێت