هونەرمەند فرمێسک حافزى:
“من دژى شەوە ئاهەنگم”
+964
میدیا گۆران
بڕیارە سبەى شەو کاتژمێر 9:00، خانمە هونەرمەندى کورد فرمێسک حافزى لە هەولێر کۆنسێرتێکى بێ بەرامبەر ئەنجام بدات و دەشڵێت: زوو کورسى خۆتان بگرن نەوەک شوێن نەمێنێت.
فرمێسک، لە دیداریکى کورت و تایبەت لەگەڵ 964 باسى لەوەکرد، ئەوانەى لەسەر کورسى دادەنیشن، زۆر شت نابینن کە لە پشتى کامێرا روودەدات بۆیە داوا دەکات،” خەڵک بە هەستەوە قسە بکەن”.
“لە لوتکە راوەستان و مانەوە زۆر قورسە، دەبێت ئاگامان لەوە بێت”، فرمێسک واى وت.