حەوت هەزار مامۆستا و کارمەندن

داوا کراوە راژەی موچەخۆرانی خوێندنی کوردی بۆ سەر عێراق بگوازرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

پەرلەمانتار سۆران عومەر، داوایەکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستا و کارمەندانی خوێندنی کوردی بۆ سەر عێراق ئاشکراکرد.

ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، “چاودێریی دارایی عێراق داوایكردووە موچەی مامۆستایان و كارمەندانی خوێندنی كوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە سەر عێراق”.

بە گوێرەی داتای وەزارەتی پەروەردە، لەناوچە جێناكۆكەكان خوێندنی كوردی زیاتر لە  113 هەزار قوتابی‌ و حەوت هەزار مامۆستا و کارمەندی هەیە؛
– ژمارەی کارمەند: هەزار و 100
– ژمارەی مامۆستای سەرەتایی: سێ هەزار و 200
– ژمارەی مامۆستای دواناوەندیی: دوو هەزار و 700

مامۆستایان و كارمەندانی خوێندنی كوردی لە كەركوك موچەكەیان لەسەر هەرێمە، موچەكانیان نەبڕاوە، بەڵكو بە قسەی ئەو پەڕلەمانتارە بێت، ” چاودێریی دارایی عێراق داوایكردووە بگوازرێنەوە سەر عێراق”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت، “بودجەی ئەو مامۆستایانە مانگانە بڕەكەی 29 ملیار دینارە”.

لە كەركوك 535 قوتابخانە، 32 باخچەی ساوایان بە زمانی كوردی دەخوێنن، كێشەی میلاكاتی پێویستیان هەیە، حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 وە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دامەزراندن‌ و زیادكردنی ژمارەی موچەخۆرانی راگرتووە.

دواكەوتنی بەردەوامی موچەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، مامۆستایانی خوێندنی كوردی كەركوك‌ و ناوچە جێناكۆكەكانی والێكردووە بە ئاشكرا چەند جارێک بە خۆپیشاندان و باننامە داوای ئەوە بكەن راژەكانیان بخرێتە سەر عێراق.

قوتابییەکی خوێندنی کوردی دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی ع...

قوتابییەکی خوێندنی کوردی دەبێتە یەکێک لە یەکەمەکانی عێراق

مامۆستایانی خوێندنی کوردی پارەی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی...

مامۆستایانی خوێندنی کوردی پارەی هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان وەرنەگرتووە