سەرچاوەیەکى باڵاى ئاسایشى کفرى بۆ 964

“هێزەکانى حەشدى شەعبى بەبێ ئاگادارکردنەوە هاتوونەتە سنوورى کوڵەجۆ”

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

سەرچاوەیەکى باڵا لە ئاسایشى کفرى بە 964ـى وت،”لە گوندى 12 ئیمامەوە ئاسایش و پۆلیس، لە گوندى قەرەبڵاخیشەوە دانیشتووى گوندەکە و خەڵکانى خۆبەخش رووبەڕووى هێزەکانى حەشدى شەعبى وەستاون”.

ئەو سەرچاوەیە کە ناو و پۆستەکەى لاى 964 پارێزراوە وتیشى،”سێ لیواى حەشدى شەعبى بە ژمارەیەکى زۆر چەک و کەرەستەى سەربازییەوە هاتوونەتە سنووری ناحیەی گوندى سەید حوسێن لە ناحیەى کوڵەجۆ لە کفری و دەستیان بەسەر بیرەنەوتەكانی ئەو سنوورەدا گرتووە”.

وەک باسى دەکات، ئێستا لە سنوورەکە دۆخێکى لەناکاوى ئەمنى دروستبووە، ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیس رووبەڕووى هێزەکەى حەشدى شەعبى لە سنوورى گوندى دوانزە ئیمامەوە وەستاون و لە گوندى قەرەبڵاخیشەوە کە دەکەوێتە نزیک کوڵەجۆ دانیشتووى گوندەکە رووبەڕووى هێزەکە وەستاون.

سەرچاوەکەى ئاسایشى کفرى ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکەى حەشدى شەعبى بە بڕیارى فەرماندەى هێزە چەکدارەکان هاتوونەتە سنوورەکە و دەستیان بەسەر ئەو بیرە نەوتەى گوندى سەید حوسێدا گرتووە کە پێشتر پۆلیسى نەوت و کانزاکانى هەرێمى لێبوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"هێزەکانی پێشمەرگە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە"