لە کەلار

پردە تازەکەی گردەگۆزینە داخرا و رێگاکە بوو بە یەک ساید

+964

توانا نەقی

لەم بەیانییە کاتژمێر 7:00ـەوە پردە نوێیەکەی گردە گۆزینە لە کەلار داخراوە و بەمەبەستی کارکردن تیایدا و شۆفێران دەتوانن پردە کۆنەکە بۆ هەردوو ئاراستە بەکاربهێنن.

هاتوچۆی کەلار بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لەم بەیانییەوە تا کاتێکی نادیار پردە تازەکەی گردە گۆزینە لە کەلار و خانەقین بەیەکەوە دەبەستێتەوە داخراوە.

دەشڵێت، هاتوچۆکردن بە هەردوو ئاراستەی کەلار و خانەقین دەکەوێتە سەر پردە کۆنەکە و بۆیە ئاگاداربن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی نەخوازراو.

پردی تازەی گردەگۆزینە دەکەوێتەسەر رووباری سیراوان و سەر رێگای کەلار بۆ خانەقین، لەلایەکی دیکەوە رێگاشە بۆ مەرزی پەروێزخان و رۆژانە لۆدێکی زۆری ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری لەسەر.

دوای مانگێک لە راگیرانی کارەکانی رێگای کەلار - سلێمانی ...

دوای مانگێک لە راگیرانی کارەکانی رێگای کەلار - سلێمانی دەست پێدەکاتەوە