خاوەنەکەی سەرقاڵی جێبەجێکردنی رێنمایی بەرگری شارستانی بوو
باڵەخانیەک کە بۆ بەشەناوخۆیی ئامادە کرابوو ئاگری گرت
+964
توانا نەقی
یەکێک لەو باڵەخانانەی کە بۆ بەشەناوخۆیی خوێندکاران گیراوە لە ناحیەی دیانا ئاگری گرتووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە پێش ئەوەی هەموو باڵەخانەکە بەتەواوەی بسوتێت کۆنترۆكراوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، ئەو باڵەخانەیەی ئاگری گرتبوو یەکێکە لەو باڵەخانانەی کە بۆ بەشەناوەخۆیی خوێندکارانی زانکۆی سۆران بەکرێ گیراوە.
بە قسەی بەرگری شارستانی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا زایانی مادی هەبووە، لەلایەن دوو تیمی بەرگری شارستانی سۆرانەوە کۆنترۆڵکراوە.
ماوەی سێ مانگە لیژنەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی بەشەناوەخۆیەکانی زانکۆی سۆران کە نوێنەری بەرگری شارستنایشی تیادایە تەواوی خاوەنەکانی گشت باڵەخانەکانی ناچارکردووە بە جێبەجێ کردنی مەرج و رێنمایەکانی سەلامەتی گشتی یاخود هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکانیان.
دەشڵێت، خاوەنی ئەو باڵەخانەیە هەفتەی رابردوو ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان و ئێستا کاری تێدا دەکرێت بۆ بەستنی سیستەمەکانی بەرگری شارستانی و سەقفی پلاستیکی لێکردبوەوە لەسەر داوای لیژنەکە، ئەوەش هۆکار بوو بۆ نەسووتانی تەواوی باڵەخانەکە و زوو کۆنتڕۆڵ کردنی.
بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، ناهێلن هیچ باڵەخانەیەکی بەشەناوەخۆییەکان بەبێ مەرج و رێنمایی بەرگری شارستانی بەکرێ بگیرێن بۆ ئەم ساڵ.