جوتیارێک لە 964ـەوە پێتان دەڵێت
چیتر شووتى بە شەرتى چەقۆ مەکڕن
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
هەمووان لە بازاڕدا بە شەرتى چەقۆ شووتى دەکڕن، بەڵام جوتیارێک لە رێگەى ئەزموونى خۆیەوە شووتى باش و خراپ لە یەکترى جیادەکاتەوە و دەڵێت، چیتر بە شەرتى چەقۆ شووتى مەکڕن و بیناسنەوە.
مەریوان ئیبراهیم، جوتیارێکی دەشتی پێنجوێنە و ماوەى زیاتر لە 15 لەگەڵ شووتى خۆماڵى بەرهەم دەهێنێت، ئەو لە بارەى ناسینەوەى شووتى باش و خراپ قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، بە دەستلێدان لە شووتى دەتوانى بیناسیتەوە.
“هەر شووتییەک لە کاتى دەستلێدان دەنگێکى تێرى لێوەهات و رەنگى شووتییەکە سەوز و خەتەکانى بە سپى بوون، ئەوە نیشانەى ئەوەیە شووتییەکى زبر و شیرین و سوورە، بە پێچەوانەوە ئەگەر شووتییەکە لایەکى زەرد بوو و لەکاتى دەستلێدان تەپەى لێوە هات و نەزرینگایەوە ئەوە نیشانەى ئەوەیە شووتییەکى خراپە”، ئەو جوتیارە واى بە 964 وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
"هەشت ملیۆن دینار زیانی کردووە"
کێڵگە شوتی جوتیارێک خێری نەدایەوە و هەمووی نەخۆشی لێیداوە
جوتیارێکی خەبات
رەنجی بەخەسار بوو تەنیا ماندوو بوونی بۆ مایەوە
دڵی سووره بهڵام بێ بێتامه
ئهمساڵ شوتییهكهى پردێ بهشهرتى چهقۆ نافرۆشرێت
خەڵک نازانێت کامیان بکڕێت
شووتيى باش و خراپ تێکەڵ بووە
ههزاران دۆنم دهچێنن
پردێ، كانگاى بهرههمهێنانى شووتییه و له بازاڕهكهشیدا گرانه
لە ماوەی 17رۆژدا
لە کەرەنتینەوە بۆ ئێران؛ عەشامەتێ میوە و بەرهەمی کشتوکاڵی گەڕێندرانەوە
خەیار و تەرۆزییش هەرزان بوون