رێژەی لێخوڕینیان بۆ دیاری کراوە

لە 28ـی ئەم مانگەوە چەندین کامێرای تیژڕەوی لە دهۆک دەکەونە کار

توانا نەقی

هاتوچۆی دهۆک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتووەوە چەندین کامێرای تیژڕەوی جێگیر لە شەقامەکانی دهۆک دەکەونە کار و رێژەی تیژڕەویشی بۆ دیاری کردوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە پەیجی خۆی بڵاویکردەوە، لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 28.8.2024 سەرجەم ئەو کامێرا جێگیرانەی لە شەقامەکان دانراون دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.

بە پێی بڵاوکراوەکەی هاتوچۆ ئەم شەقامانە شۆفێر دەتوانێت بەم بەم رێژەیە لێبخوڕێت:

– شەقامی گەڤەرکێ 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

– شەقامی چاکسازی زرکا 60 کیلۆمەتر لە کاتئمێرێکدا بۆ هاتن و رۆشتن.

– شەقامی ئەڤریکی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

شەقامی چرەی بووە بە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

– شەقامی سەرەکی دهۆک بۆ هەولێر لە ئۆڤەرپاسی سێگردکای ناحیەی رۆڤیا 40 کیلۆمەتر دەبیت لە کاتژمێرێکدا.

– ئۆڤەرپاسی بەعەدرێ بۆ تافیکلایتی چوارڕیانی شێخان، بۆ ئۆتۆمبێلی بچوک 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.