چەندین تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین
ماوەی سێ رۆژە چیایەکانی سنووری ناحیەی مانگێش دەسووتێت
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
سێ رۆژە ئاگرێکی گەورە لە چیایەکانی مجلمختێ لە سنووری ناحیەی مانگێش کەوتووتەوە ،بەرگری شارستانی دهۆکیش دەلێت، لەئێستادا تیمی ئاگرکۆژێنەوە و هێزی پێشمەرگەی ژینگە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە2024.8.21، دووبارە ئاگر لە ئاقار و چیایەکانی سنووری ناحیەی مانگێش کەوتووتەوە و پێنج تیمی بەرگری شارستانی دهۆک لەگەڵ تیمەکانی ناحیەی مانگێش سەرقاڵن و بەشێکی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام ئەو ئاگرەی سەری هەڵداوەتەوە و گەیشتووەتە ئەو ناوچانەی مەترسی مین و تەقەمەنی لێ هەیە.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ئاگرەکەی ئاقار و چیای مجلمختێ ،بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بوونەتە هۆکارەکەین و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵیان کرد، بەڵام ئاگرەکە دووبارە سەری هەڵداوەتەوە و گەیشتووەتە گوندی “گوندنەبی” سەر بە ناحیەی زاویتە، سەرەتا بەهۆی ناسەقامگیری شوێنەکە نزیک نەبوونەتەوە.
وتیشی، دووبارە لەئێستادا چەند تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و هێزی پێشمەرگە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئاماژە بەوەشی کرد، تا ئێستا نازانرێت چەند دۆنم زەوی سووتاون چونکە ئاگرەکە بەرێژەیەکی زۆر فراوان بووە و رێژەیکی زۆری دارەکانیش سووتاون.
سەرەتا ئاگرەکە لە گوندی مجلختێ لە سنووری ناحیەی مانگێش بووە و لەئێستادا ئاگرەکە لە سنووری زاویتەوە و نزیکەی 10 کیلۆمەتر ئاگرەکە فراوانبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی