لە ئێران
بەندکراوێکی کورد لە سێدارە درا
+964
توانا نەقی
سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە گرتوخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەم بەیانییە سزای لە سێدارەدانەیکەی ئەو بەندکراوە کوردە بە ناوی محەمەد داغستانی جێبەجێکراوە و لە سیدارە دراوە.
دەشڵێت، ئەو کەسە ماوەی چەند ساڵێکە بە تۆمەتی بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر ەو لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سزای سێدارە حوکم درابوو.
محەمەد داغساتانی خەڵکی گوندی “حەکێ” سەر بە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ی ئورمیە و دانیشتووی ئەو شارە بووە و لە گرتووخانەی ناوەندیی میاندواو سزاکەی جێبەجێ کرا.
بە پێی ئاماری ئەو رێکخراوە تەنیا لەماوەی ئەمساڵی 2024 زیاتر لە 90 هاوڵاتی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون.