خوێندن بە زمانی ئینگلیزی دەبێت
پەیمانگەیەکی پیشەیی لە کفری دەکرێتەوە
+964
ژێوار خدر
لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان، بڕیاردرا پەیمانگایەکی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی لە قەزای کفری بکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند، پەیمانگەکە پێنج ساڵە و خوێندنەکەی بە ئینگلیزی دەبێت، قوتابیانی دەرچووی پۆلی 9ـی بنەڕەتی سنوورى بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان – قەزای کفری، بە پێی چەند مەرجێک وەردەگرێت و ماوەی خوێندنەکەی پێنج ساڵە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی پەروەردەی گەرمیان، 60 قوتابی وەردەگیرێت، بۆ هەر بەشێك تەنیا 15 قوتابى وەردەگیرێـت.
وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەبێت.
قوتابییان دەتوانن بەشێوی ئۆنڵاین لە ڕێگەی لینکێکەوە داواکاری پێشکەش بکەن.
مەرجەکانی وەرگرتن لە پەیمانگاکە ئەمانەن:
1- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەبێت.
2- 60 قوتابی وەردەگیرێت، بۆ هەر بەشێك تەنیا 15 قوتابى وەردەگیرێـت.
3- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێکدێـت:
• بازرگانى/ بەشى ژمێریارى.
• گەشتوگوزار / بەشى کارگێڕى هۆتێل و میواندارى.
• دیزاین / بەشى گرافیك دیزاین و بەشى ئینتێریەر دیزاین.
• کۆمپیوتەر / ئاى تى.
4- قوتابی پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
5- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
6- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لەسەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەستپێدەكات.
7- پێشکەشکردن لەڕێکەوتى ( 21.8.2024 ) دەست پێدەکات وە لە ڕێکەوتی( 5.9.2024 ) کۆتایى دێت.
8- قوتابى دەرچووى پۆلى نۆى بنەڕەتى دەبێ سەردانى قوتابخانەو خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى ووشەى بەکارهێنەر ( یوزەر نێم username ) و ووشەى تێپەڕ ( پاسوۆرد password ) بۆئەوەى بتوانێت فۆرمى پێشکەشکردن پڕبکاتەوە.
9- قوتابی پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی، کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەری گرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی-وانە دەتوانێت داخلی سیستمی E-Parwarda بێـت، لەرێگەی لینکێکەوە بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنھا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.