ژمارەى دانیشتوانیان سەروو 136 کەسە
لە سنوورى سێمێڵ سێ کۆمەڵگە دەکرێن بە ناحیە
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە سنوورى قەزاى سێمێڵ سێ کۆمەڵگە کە ژمارەى دانیشتوانیان زیاتر لە 136 هەزار کەس دەکرێن بە ناحیە، قایمقامییەتیش دەڵێت: بەم نزیکانە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
کۆمەڵگەکان ئەمانەن: تەناهى، مسێریک، شاریا
ساڵح غازى، وتەبێژى قایمقامییەتى قەزاى سێمێل بە 964ـى وت،” نوسراوى فەرمیمان بەدەست گەیشتووە کە بڕیار دراوە هەرسێ کۆمەڵگەکە بکرێن بە ناحیە”.
جەختیشى کردەوە، بەم نزیکانە دەست دەکەن بە جێبەجێکردنى بریارەکە و لە هەفتەى داهاتوودا کار لەسەر ژمارەى دانیشتوان و پڕۆسەى جیاکردنەوەى ئاوارەکان و خەڵکى بیان و گوندەکان و سنوورى ئیداریان دەکرێت.
“لەئێستنادا لە قەزاى سێمێل تەنیا دوو ناحیە هەیە ئەوانیش هەریەک لە خانکێ و فەیدین”، ساڵح غازى واى وت.
بەپێی ئامارێکی فەرمی کە 964ـی لە قایمقامیەتی قەزای سێمێل وەریگرتووە، ژمارەی دانیشتووانی کۆمەڵگەی تەناهی نزیکەی 80 هەزار کەسە و زیاتر لە 36 هەزارکەسیش لە کومەڵگەی مسێریک دەژین، دانیشتوانى شاریاش زیاترە لە 20 هەزار کەس.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح