کارمەندانى سەرسندوقى دەنگدان.
150 بۆ 250 هەزار دینار
پاداشتى کارمەندانى سەرسندوقى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا
964+
وریا فەتاح
کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، پاداشتى کارمەندانى سەرسندوقى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد و ئەوانەى میلاکن 150 هەزار دینار وەردەگرن.
کۆمیسیۆن روونیشى کردووەتەوە، دەرچوانى دانەمەزراو 250 هەزار دینار پاداشتەکەیانە.
رۆژى 11ـى ئەم مانگە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە وەک کارمەندی کۆمیسیۆن لە رۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کارەکانى کۆمیسیۆن ئەنجام دەدەن.
ئەو کەسانەى ناویان هاتووەتەوە لەم لینکەوە ببینە:
بڕیارە لە 20ـى ئۆکتۆبەرى 2024 هەڵبژاردنی خولى شەشەمى پەرلەمانی ئەنجام بدرێت.
ناوى کارمەندانى سەرسندوق بۆ رۆژى دەنگدان راگەیەنرا
کۆمیسیۆن
بنکەکان کراونەتەوە
هەولێر؛ لە دایکبووانی 2008 دەتوانن بایۆمەتری دەربکەن
دهۆک یەکێک لە پارێزگاکانە
سبەینێ پارەی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان لە سێ پارێزگا دابەشدەکرێت
"خەفاجی" جێگەی گرتەوە
سودانی ماڵئاوایی لە ئەندامێتی پەرلەمان کرد
کۆمسیۆن بەبێ ناوهێنانی کاندیدەکان وادەڵێت