هەواڵەکان
هەورامان بەهۆی كوژرانی كۆڵبەرێك تووڕەن و بەغداش خەریكی وردبینییە لە داهاتی هەرێم
+964
ژووری هەواڵ
كوژرانی كۆڵبەرێك لە هەورامان، كە بە تەقەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور كوژراوە، كاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە.
وهزیری رۆشنبیری لهسهر كوژرانى كۆڵبهرهكهى ههورامان هاتهدهنگ
ئەمڕۆ 19ی ئابە و هێشتا موچەی مانگی حەوتی رابردووی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە، هەر رۆژەی قسەیەكیش لە بارەی هاتنی موچە دەكرێت، هێشتا هیچ لایەنێكی پەیوەندیداریش دوو قسەی خێری نەكردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا چاو
وردبینی لە داهات و خەرجیی هەرێمی كوردستان دەكرێت
كێشەی هاوڵاتیان لەگەڵ شوقەكانی نیشتەجێبوون كۆتایی نایە و هەر رۆژەی بەزمێك دێتە پێشەوە، ئەمڕۆش لە هەولێر ژمارەیەک لە خاوەن شوقەکانی ڤینۆس تاوەرز، لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی ئەو کۆمپانیایە گردبوونەوە، بەقسەی ئەوان بێت، چەند ساڵێکە شوقەیان کڕیوە و تا ئێستا تەنیا باڵەخانەیەکی تەواو نەکراوە و هیچی تریان نەدیوە.
ژمارەیەک خاوەن شوقە لە بەردەم کۆمپانیایەکی نیشتەجێبوون گردبوونەوە
ئەمڕۆ كەسێكی بیانی لە سۆران دەستگیر كراوە، كە دۆلاری ساختەی پێ بووە.
بە پێی لێدوانی بەشی نەهێشتی تاوان لە پۆلیسی سۆران، هاوڵاتییەکە بیانییە و خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، لە کاتی ساخکردنەوەی پارەی جۆری دۆلاری ساختە، کە بڕەکەی 700 دۆلاری ئەمریکی بووە، دەستگیرکراوە.