ژنانی سعودیە بوونە شوفێری شەمەندەفەریش
+964
هێرۆ مەولودی
32 ژن لە وڵاتی سعودیە بوونە شۆفیری شەمەندەفەری خێرا لەنێوان مەککە و مەدینە.
لە چوارچێوەی سیاسەتی کرانەوەی عەرەبستانی سعودیە بە رووی دونیا، دوای ئەوەی رێگەیان پێدرا شوفێری ئۆتۆمبێل بکەن، ئێستا رێگایەیان پێدەدرێت شوفێری شەمەندەفەریش بکەن.
ئەم ژنانە ماوی ساڵێک لەناو سعودییە بەشداری خولێکی راهێنانی شۆفێری شەمەندەفەریان پێکرا بۆ ئەوەی ئامادەبن.
مالپەری ئەلعەرەبیە لە زاری بەرپرسانی وڵاتی سعودیا نوسیویەتی ،ئەم هەنگاوە لە چاکسازییەکانی محەمەد بن سەلمان پاشای سعودیا و بەشداری ژنانە لە کۆمەلگا
ئەم ئەرکە لە کاتێکدا دراوەتە ژنان ، کە تا سالی 2018 شۆفیری بۆ ژنان لە عەرەبستان قەدەغە بوو
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە ، ژنانی شۆفیر لە مەودای 543 کیلۆمەتری نێوان مەککە و مەدینە شەمەندەفەری خێرا لێدەخوڕن