دیمەنی تۆمەتبارەکە لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران _ وێنە: پۆلیسی سۆران
100 دۆلاری بووە
بیانییەک لە سۆران 700 دۆلاری ساختەی پێ بوو گرتیان
964+
ئەحمەد مستەفا
بەشی نەهێشتی تاوان لە پۆلیسی سۆران دەڵێت، “هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، هاوڵاتییەکی بیانی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان دەستگیرکرد کە دۆلاری ساختەی پێ بووە”.
هاوڵاتییە بیانییەکە، لە کاتی ساغکردنەوەی پارەی جۆری دۆلاری ساختە، کە بڕەکەی 700 دۆلاری ئەمریکی بووە دەستگیرکراوە.
نووسینگەی سۆران لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024 ئەوەشی وتووە، “لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆیان لە بازاڕی شاری سۆران تیمەکانی نەهێشتنی تاوان هاوڵاتییە بیانییەکەیان دەستگیرکردووە”.
ئەو بڕە دۆلارە ساختەی کە پێی بووە، لە جۆری 100 دۆلاری بووە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخستووە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی سۆران دەست بەسەر بڕی دۆلاری ساختەدا گیرا و تۆمەتبارەکەش لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 281 لە یاسای سزادان راگیرا.
پۆلیسی سۆران تكا لە خەڵک دەکات و لە راگەیەندراوەکە روونی دەکاتەوە، “لە هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بكەن، بە ژمارە (104 ، 134، 144 پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێڵەکانی کۆرەک بەتەنیا بەبێ كۆدە، یان 07503330104 تەلەفۆن بکەن).