کەش و هەوا
ئەمڕۆ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزتر دەبێتەوە
+964
توانا نەقی
مانگی ئابە واتە گەرما بەتین و تاقەت پڕوکێنەکەی، پێشبینی کەش و هەوا وایە ئەمڕۆ زیاتر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچە ئاسمانیش پەڵە هەوری پێوە دەبێت.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گوستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما زۆر بەرزن ئەمڕۆشی لەگەڵ دەبێت و سبەینێ کەمێک دادەبەزن.
بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 46 پلە و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە کە تەواو فێنکی کردووە بە 27 پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ یەک شەممە 18.8.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی :41
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 43
زاخۆ : 42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 46