مێسی ئه‌وروپا جێناهێڵێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

لیۆنێل مێسى، ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان، هەڵوێستى خۆى له‌ یاریكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا یه‌كلاكرده‌وه‌ و نایه‌وێت ئه‌وروپا جێبهێڵێت.

ماوه‌یه‌كه‌ یانه‌كانی سعوودیه‌ و ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مێسی بكه‌ن و له‌ هاوینی داهاتوو له‌ چنگی پاریس سانجێرمان ده‌ریبهێنن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامەى لێکیپى فەڕەنسى، مێسی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی له‌به‌رده‌سته‌ و لێیان ده‌كۆڵێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌وروپا یاریی بكات و له‌ به‌رزترین ئاستی ركابه‌رییه‌كاندا بمێنێته‌وه‌.

یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات مێسی له‌ ریزه‌كانیدا بهێڵێته‌وه‌.

لێكیپ نووسیویه‌تی، له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی داهاتوو باوكی مێسی، كه‌ بریكاری كوڕه‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پاریس كۆده‌بێته‌وه‌، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی نوێ واژوو بكه‌ن، له‌ بری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێستای یاریزانه‌كه‌.

لیۆنێل مێسی له‌ هاوینی 2021 په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی پاریسه‌وه‌ كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵ واژوو كرد.