تا کاتێکی نادیارە
لە دوای یەکی ئەیلولەوە ئەندامبوون لە سەندیکای رۆژنامەنوسان رادەگیرێت
+964
توانا نەقی
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان دەڵێت، هەتا 1.9.2024 دەتوان مامەڵەی ئەندام بوون بهێنن یان کارەکایان رایی بکەن لەدوای ئەو کاتەوە ئەندامێتی لە سەندیکا رادەگیرێت.
سەندیکا ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو رۆژنامەنوسانە دەکەنەوە، کەبە نیاز بوون ببنە ئەندام یان ئەو رۆژنامەنوسانەی رێوشوێنی ئەندام بوونيان دەست پێکردووە و کارەکانیان تەواو نەبوە، تا رۆژی 1.9.2024 کات ماوە، چونکە لە دوای ئەو کاتەوە ئەندامێتی رادەگیرێت.
کاروان ئەنوەر سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بە 964ـی وت، وەستانەکە پەیوەندی بە ئیشوکاری خۆیانەوە هەیە و دەبێت ئەو ناوانەی ناردوویانە بگەڕێندرێنەوە لە هەولێرەوە پاشان دەکرێتەوە، بۆیە نازان تاکەی ناتوان مامەڵە وەربگرن.
وتیشی، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو 60 ناویان ناردووەتە هەولێر بۆ بە ئەندامبوون، لەمساڵیشدا 28 کەس بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنوسان.
بە پێی ئەو ئامارەی کە کاروان ئەنوەر بە 964ـیدا، ئێستا لە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان 2500 رۆژنامەنوس ئەندامن و کە لە 250 بۆ 300 کەناڵی راگەیاندنی رێگەپێدراو کاردەکەن.
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنوسان:
به پێی ئهو رێنمایی و مهرجانهى سهندیكا بۆ ئهندامیەتیى دایناوه، رۆژنامەنووس دەبێت لە دەزگەیەکی راگەیاندن (نووسراو، بینراو، بیستراو) کار بکات، دەبێت گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ دەزگەکەی هەبێت، نابێت بەسەرچووبێت.
هەروەها داواكار پێویسته پشتگیری ئەو دەزگا راگەیاندنەی ههبێت کاری تێدا دەکات، ئاماژه بهوهش دهكات پێویسته کۆپی ئەو کارانەی کردوونی وەک رۆژنامەنووس لەسەر کاغەز یان سی دی وەک بەڵگەنامە بۆ سەلماندنی کارەکانی ئامادە بێت.
مەرجێکی دیکە ئەوە کە یەکێک لەم ناونیشانانەی هەبێت، خاوەن ئیمتیاز، سەرنووسەر، جێگری سەرنووسەر، بەڕێوەبەری نووسین، سکرتێری نووسین، نووسەر، وەرگێر، پەیامنێر، وێنەگر، کاریکاتێریست، نەخشەساز، هەڵەچن، ئەرشیف، ژنەفتکار (منێت).
کۆتا شت لهسهر داواكاره كه لە دادنوس بهڵێنامهیهك بهێنێت و بیسهلمێنێت کە فەرمانبەری حکومی نییە.