سەندیکای رۆژنامەنوسان مه‌رجی نوێی بۆ ئه‌ندامیه‌تی داناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان به چه‌ند مه‌رجێك، دەرگای وەرگرتنی ئەندامیەتیی كرده‌وه، یەکێک لەو مەرجانه‌ش نابێت ئەو کەسەی داوای ئەندامیەتیی دەکات فەرمانبەری حکومەت بێت.
به پێی راگەیەندراوێکی سەندیکای رۆژنامەنووسانى كوردستان، ئەنجومەنه‌كه‌یان لە کۆبونەوەی ژمارە 47ـى خۆیدا لە رۆژی 3.4.2023 ئه‌نجامى داوه، بڕیارى له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌ندامیەتیى دا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هەر رۆژنامەنووسێک لە رێگەی لق و نوسینگەکانی سەندیکاوە دەتوانێت داواکاری ئەندامیەتیی پێشکەش بکات.
به پێی ئه‌و رێنمایی و مه‌رجانه‌ى سه‌ندیكا بۆ ئه‌ندامیەتیى دایناوه، رۆژنامەنووس دەبێت لە دەزگەیەکی راگەیاندن (نووسراو، بینراو، بیستراو) کار بکات، ده‌شڵێت “دەبێت گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ دەزگەکەی هەبێت، نابێت بەسەرچووبێت”.
داواشی كردووه داواكار پێویسته پشتگیری ئەو دەزگە راگەیاندنەی هه‌بێت کاری تێدا دەکات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات پێویسته کۆپی ئەو کارانەی کردوونی وەک رۆژنامەنووس (نوسراو، بینراو، بیستراو) لەسەر کاغەز یان سی دی وەک بەڵگەنامە بۆ سەلماندنی کارەکانی.
هه‌ر به پێی راگه‌یەندراوه‌كه‌ى سه‌ندیكا، دەبێت یەکێک لەو (14) ناونیشانانەی رۆژنامەنووسی هەبێت کە لە مادەی 23 لە یاسای ژمارە(4) ساڵی 1998 هەمواری ژمارە (40)ی ساڵی 2004 سەندیکای رۆژنامەنووساندا هاتوە :.
خاوەن ئیمتیاز، سەرنووسەر، جێگری سەرنووسەر ، بەڕێوەبەری نووسین، سکرتێری نووسین، نووسەر، وەرگێر، پەیامنێر، وێنەگر، کاریکاتێریست، نەخشەساز، هەڵەچن، ئەرشیف، ژنەفتکار (منێت).
له‌سه‌ر داواكاره كه “لە دادنوس به‌ڵێنامه‌یه‌ك بهێنێت و بیسه‌لمێنێت کە فەرمانبەری حکومی نییە”