لە سۆران

ئاگر گۆڕستان و باخچەیەکی پێکەوە سووتاند

+964

توانا نەقی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی سۆران کەوتەوە و جگە لە پوش و پەڵاشی گۆڕستانەکە باخچەیەکیشی سووتاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە پووش و پەڵاشی گۆڕستانی باپشتیان کەوتەوە لە قەزای ناوەندی سۆران.

دەشڵێت، دوو تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران دەست ودەم چوونە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.

بە پێی راپۆرتی تیمەکان جگە لە زیانی مادی وسووتانی ئەو باخچەیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.