فەرەنسا

لە کاتى نمایش فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەک دوای ئەوەی لە میانی نمایشێکی ئاسمانی لە لا فۆندۆ لە باشووری فەرەنسا کەوتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە، فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەست دا.

دەسەڵاتی فەرەنسا لە ناوچەی باشوری فەرەنسا رایگەیاند، “تەرمی فڕۆکەوانەکە دەرهێنراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکە دەکەن”.

ئەم رووداوە تەنیا دوو رۆژ دوای پێکدادانی دوو فڕۆکەی سەربازی فەرەنسا دێت لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی سەربازی گیانیان لەدەست دا و کەسێکی دیکەش رزگاری بوو.

رۆژنامەی لۆفیگارو بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی “Fouga Magister” لە میانی نمایشێکی ئاسمانی لە شارەوانی لاڤاندۆ کەوتۆتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕان بەدوای تەرمى فڕۆکەوانەکەدا هێشتا بەردەوامە.

بەگوێرەی ئەو رۆژنامەیە، بەهۆی رووداوەکەوە نمایشی ئاسمانی راگیراوە.

لە بەرازیل فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا

لە بەرازیل فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا