بازاڕیان گەرمە
گەرما بازاڕى چافرۆشانی سارد نەکردووەتەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بازاڕی چافرۆشانی بەردەم قەڵای هەولێر گەرمە و هاوڵاتییەکیش دەڵێت، چا وەک سەروپێ نییە، لە سەرما و گەرما دەخورێتەوە.
هاوڵاتیان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر رێژەی چاخواردنەوە چا لە وەرزی هاوین و زستان، دڵشاد چایچی کە لە بەردەم قەڵا دوکانێکى بۆ خۆی کردووەتەوە، دەڵێت، هەرچەندە لە ورزی زستاندا کڕیارەکانی زۆرترن، بەڵام ئێستاش کڕیاری تایبەتی خۆی هەیە .
ئەو چاچییە بە سەرسوڕمانەوە باسى لەوەشکرد، لاى سەیرە هەندێ کەس بەو گەرمایەش رێژەیەکى زۆر چا دەخۆنەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادرى