سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان بکەن
پەروەردەی شارەزوور خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور داوا لە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات رۆژێک پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، سەردانی هۆڵەکانیان بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا، پەروەردەی شارەزوور دەڵێت، “ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەوە بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (17ی8ی2024) کاتژمێر (7:30)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2023-2024)خولی دووەم.”
هەموو قوتابیان و خوێندکارانى پۆلى 12ـى ئامادەیى لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى هەرێمى کوردستان، واتا ئەوانەى بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەکەن، دەتوانن لە رێگەى لینکەکەى سەرەوە، شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن.
“لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان”، پەروەردەی شارەزوور وەک تێبێنی ئەمەی نوسیوە .
رۆژى 23.6.2024، بە بەشدارى 122 هەزار و 15 قوتابى، تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ بەشەکانى زانستى و وێژەیى و پیشەییەکان دەستیپێکرد و رۆژى 14.7.2024 خولى یەکەم کۆتایى هات و بڕیارە سبەینێ شەممە، تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم دەستپێبکات.