هێڵی سووریان بۆ شوێنکارەکان دیاریکرد

هەڵمەتی رێکخستنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە

964+

ژێوار خدر

شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە رێکخستنەوەی شەقامەکانی شارەکە و ئەمجارە بە کێشانی هێڵی سوور سنوور بۆ شوێکارەکان دیاریدەکات.

دوێنێ پێنجشەممە، شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لە بەشێک لە شەقامی 100 مەتری و گەراجەکانی تانکی فرۆشانی شاری هەولێر، دەستیانکردووە بە رێکخستنەوەی شەقامەکان و کێشانی هێڵی سوور.

هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ و شارەوانی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، لە بەشێک لە گەراجەکانی نزیک گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و شەقامی 100 مەتری  ئەنجامدراوە.

شارەوانییەکە وا بڵاوی کردووەتەوە، بە هێڵی سوور لەسەر شۆستەکان سنوور بۆ دوکانداران دیاری کراوە، بۆ دانانی کەل و پەلەکانیان لەبەردەم دوکانەکانیان بۆیان نییە لەو هێڵەی بۆیان دیاریکراوە زیاتر بێنە پێشەوە و کەلوپەلەکانییان دابنێن، ئەمەش لەپیناو نەهێشتنی بەربەستی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لەسەر شۆستە و شەقامەکان.

دار و درەختی شەقامەکانی هەولێر هەڵدەپاچرێن

دار و درەختی شەقامەکانی هەولێر هەڵدەپاچرێن