راكان جبووری، پارێزگاری بەوەكالەتی پێشوو
لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی
پارێزگاری نوێی کەرکوک پارێزگاری كۆنی خانەنشین كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری نوێی كەركوك واژۆی لەسەر ئەو نووسراوە كرد، كە پارێزگاری بەوەكالەتی پێشووی شارەكەی كردە خانەنشین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 پارێزگاری نوێی كەركوك رێبوار تەها دەستبەكار بوو، لە یەكەم كاریشیدا واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە كرد، كە تێیدا راكان جبووری، پارێزگاری بەوەكالەتی پێشوو، كە پۆستە سەرەكییەكەی جێگری پارێزگاری پێشوو بوو، خانەنیشن بوو.
لە نووسراوەكەدا، كە كۆپییەكی دەست 964 كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە، بەهۆی ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە تەمەنی خانەنشینبوون و لەدایكبووی 1.7.1964ـە، بۆیە خانەنشین دەبێت، بە پێی یاسای خانەنشینی ژمارە 9ی ساڵی 2014.
لە نووسراوەكە ئاماژە بەوە كراوە، بڕیاری خانەنشینبوونەكەی لە 1.7.2024ـەوە هەژمار كراوە.
راكان جبوری لە رووداوەكانی ئۆكتۆبەری 2017 بە شێوەی وەكالەت پۆستی پارێزگاری كەركوكی وەرگرت.