"هاوڵاتییان هاوکارمانبن"

لەناو درەختەکاندا ماڵ بۆ باڵندەکانی چەمچەماڵ دروستکرا

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

پڕۆژەی ماڵی باڵندەکان لە قەزای چەمچەماڵ بە دوو قۆناغ دەست بە جێبەجێکردنی کرا، سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ناوچەکە دەیانەوێت لەو کارەیاندا، “خەڵک هاوکاری سەرەکییان بن”.

ماڵی باڵندەکان بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ و رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە و باخچە و قوتابخانەی شاینی ناحکومی جێبەجێ دەکرێ.

“تەنانەت باڵندەکانیش شایەنی شوێنی گونجاون”، ناونیشانی پڕۆژەکەیە، مەعروف مەجید سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت، “چەند ساڵێکە بیرۆکەی ئەوەمان هەبوو لە سنوری قەزای چەمچەماڵ، کە رووبەرێکی فراوان و دانیشتووانێکی زۆری هەیە، وەک زۆربەی پارێزگاکان شوێنێک دروست بکەین کە تایبەت بێت بە باڵندەکان”.

پرۆژەکە لە چەند بەشێک پێکدێت، یەکێک لەوانە دروستکردنی لانەیەکی گەورەیە لە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆی چەمچەماڵ، پڕۆژەی دووەمیش دروستکردنی لانەی بچووکە بۆ باڵندە بچووکەکان و لە ناو درەختەکاندا هەڵدەواسرێت، مەعروف مەجید وتی، “ئەو ناوچانە شوێنێکی گونجاوە بۆ بوونی پرۆژەکە، دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ زیادبوونی باڵندەکان”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024، هێمن جەعفەر بەرپرسی بەشی باخچەکان لە شارەوانی چەمچەماڵ بە 964ی وت، “گرنگە، لە ئێستادا ماڵی باڵندەکان لە باخچەکاندا هەبن لە بەرئەوەی بەشێکی جوانی سروشتی ناوچەکەن”.

ئەو داواکاری سەرەکی لە هاوڵاتییان بوو، وتی، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کە هاوکاریان بن لەپاراستنی ئەو پرۆژانەدا، چونکە دواجار پرۆژەکە بۆ خزمەتی هەموو دانیشتووانی چەمچەماڵ و تەواوی سنورەکەیە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

باڵندەی بوکە سورە و حاجی لەق لەق گەڕێندرانەوە ناو سروش...

باڵندەی بوکە سورە و حاجی لەق لەق گەڕێندرانەوە ناو سروشت63

ئەگەر درەختێک بڕوێنیت چی روو دەدات؟

ئەگەر درەختێک بڕوێنیت چی روو دەدات؟