هاوپەیمانان و پێشمەرگە كۆبوونەوە
“پێویستە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بكرێت”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەولێر كۆبوونەوە و بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لە خێراكردنی چاكسازیی وەزارەتەكە كراوەتەوە.
راگەیاندنی وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سێشەممە كۆبوونەوەو پلانی چاکسازی و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان تاوتوێ كرد.
كۆبوونەوەكە لە نێوان فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، لە بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدرا.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتەکە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان، هاوکات بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان گفتوگۆ کراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بكرێت و هەنگاوەكان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە و رێکخستنیان لە چوارچێوەی فیرقەی نوێ. بێت.
هێزەكانی هاوپەیمانان ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان خەریكی چاكسازی و ریفۆرمن، گرنگترین كاریش یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەیە، بە تایبەتی یەكەكانی 70 و 80 و یەكخستی یەكەی ژمێریاری و چەند سێكتەرێكی دیكەی جیاواز.
وەزارەتی پێشمەرگە دوو گۆڕانكاریی كرد
پێشمەرگە
"پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانییە"
بەرگریی عێراق لە بارەی پێدانی تۆپی هاوتەرز بە پێشمەرگە روونكردنەوە دەدات
سبەی یارییان هەیە
میشێل سەلگادۆی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید گەیشتە كوردستان
لە دهۆک
باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت
چوون بۆ بەشی راگەیاندن