گرافیكیێك بۆ ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌هۆى له‌شكركێشی ئێرانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و بریندار بوونه... گرافیك: 964+
زۆرینه‌یان كابانى ماڵ و جوتیار و كاسبكارن
له‌شكركێشییه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێی به‌ئامانج گرتووه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زۆرینه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه به‌هۆى له‌شكركێشییه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران به ئامانج گیراون، بریتی بوونه له كابانى ماڵ، جوتیار و كاسبكار.
ئه‌مه قسه‌ى تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPT ئه‌مریكییه، له نوێترین راپۆرتیدا جۆرى پیشه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ئاشكراكردووه، كه له ماوه‌ى ساڵانى 1991 تاوه‌كو 1.8.2024 بوونه‌ته ئامانجى كاره سه‌ربازییه‌كانى ئه‌م وڵاته.
CPT كار له‌سه‌ر چاودێریكردنى بارودۆخى ناوچه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی مه‌یدانیش داتا و زانیارییه‌كان كۆده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، 15%ـى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه خه‌ریكی كارى رۆژنهیان بوونه و كابانى ماڵ بوون به‌ئامانج گیراون، به‌هۆیه‌وه 11 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11ـى دیكه‌ش بریندار بوونه.
13% هاوڵاتی مه‌ده‌نى كاسبكارن كه 10 له‌و كاسبكارانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ كه‌سیش بریندار بوونه.
8% یان جوتیار بوونه، كه نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش بریندار بوونه.
5% ـى پپیشهیان پێشمه‌رگه بووه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو شیان بریندار بوونه.
5% یان شوان بوونه پێنج له‌و شوانانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سیشیان بریندار بوونه.
3%ـى قوتابیانیش به ئامانج گیراون، سێ قوتابی گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌ك دانه‌شیان بریندار بووه.
2% هاوڵاتی مه‌ده‌نى بێكار بوونه یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه گیانى له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سیشیان بریندار بوونه.
2% پێشمه‌رگه‌ى بریندار كراونه‌ته ئامانج، كه‌سێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سیشیان بریندار بوونه.
2% یان بازرگان بوونه، كه به‌هۆیه‌وه دوو له‌و بازرگانانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌ك كه‌سیشیان بریندار بوونه.
2% ى ئه‌وانه‌ى كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشه سه‌ربازییه‌كانى ئێران بریتى بوونه له هاوڵاتیانى كارگوزار، دوو هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیشیان بریندار بوونه..
رێكخراوی CPT: له ماوه‌ی 33 ساڵدا 425 هاوڵاتى هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه
بۆردومان
قەزای ماوەت
دانیشتووانی گوندێک رێگەنادەن کەس بۆ کردنی گیای بەهارە بچێتە سنوورەکەیان
داوا راگرتنی دەکرێ
هەفتەی پاش بانگەوازی ئاشتی بۆردومان لەسەدا 145 زیادی کرد
نزیکەی 10 کاتژمێر کۆبوونەوەی کردووە
فڕۆکەی نوێ هات و فەرماندەیی "سێنتکۆم" لە تەلئەبیب بووە
ئامێدی
بە كۆپتەر دەوروبەری گوندی بلاڤە بۆردومان دەکرێت
رێک ناکەون؟