دیمه‌نی یه‌كێك لهرێگاى كوێستانه‌كانى چۆمان... وێنه: قایمقامییه‌تى چۆمان
ماڵه ره‌وه‌ندى لێنه
رێگاى به‌شێك له كوێستانه‌كانى سنوورى چۆمان چاكده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى چۆمان ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه كراوه كه بۆ كوێستانه‌كان ده‌چن، قایمقامیش ده‌ڵێت، ساڵانه ره‌وه‌ندێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م رێگایانه‌ن و پێویستیان به چاككردنه‌وه هه‌یه.
له سنوورى قه‌زاى چۆمان ژماره‌یه‌كی زۆرى ناوچه‌ى كوێستانى هه‌یه به‌شێكیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ، قایمقامى چۆمان به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه ئه‌م رێگایانه به‌هۆى به‌فر و بارانه‌وه تێكده‌چن و پێویستیان به چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، له ئێستاشدا كار له‌سه‌ر رێگاى ئه‌و كوێستانانه ده‌كه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته گوندى ناوه‌ند له سنوورى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران.
وتیشی “ژماره‌یه‌كی زۆرى ماڵه ره‌وه‌ند له‌و كوێستانانه خه‌ریكی كارى ئاژه‌ڵدارین و به‌هۆى هاتوچۆى به‌رده‌وامیان پێویستیان به چاككردنه‌وه‌ى رێگاكان هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چاككردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایانه به تێكه‌ڵه‌رێژكردن ده‌كرێت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ چاككردنى رێگاى كوێستانه‌كان، پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردنى كۆڵانى گونده‌كانى ئاشی و بڕه‌گویزیش له‌سنوورى هه‌مان ناحیه جێبه‌جێ ده‌كرێت و كه به‌شێك له‌و كۆڵانانه بۆیه‌كه‌مجاره كۆنكرێت ده‌كرێن.