ئاگرەكەی گوندی قامیش زەرەر و زیانی زۆری هەبوو، فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
سنووری ماوەت
1700 دۆنم پووش و پاوان و دار و رەز و باخ سووتان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە سنووری قەزای ماوەت كەوتەوە، 1700 دۆنم پووش و پاوان و دار و رەز و باخ سووتان و ئاگرەكەش بە زەحمەت كۆنتڕۆڵ كرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 رایگەیاند، دوای ئەوەى ئاگرەکەى گوندی قامیش لە چەند رۆژى رابردوو لە سنوورى ماوەت کۆنتڕۆڵ كرا، بەڵام بۆ جارى دووەم سەریهەڵدایەوە، دواتر دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە، بەڵام بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە سنوورەکە، کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە زەحمەت بوو، لەگەڵ ئەوەشدا دواجار بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بیکوژێننەوە
سەرچاوەكە دەڵێت، بەهۆی ئاگرەکەوە 1600 دۆنم پووش و پاوان و دارى سروشتى، لەگەڵ 100 دۆنم رەز و باخی هاوڵاتیان سووتان و زیانێكی زۆری گەیاند.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، هێشتا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.
964 پێشتر زانیاری و هەواڵی لە بارەی ئاگرەكە بڵاوكردەوە، كە لە نیوەڕۆی رۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵگیرسا و بە پێی زانیاری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بێت، دوێنێ شەو كۆنتڕۆڵ كرا.
سێ جار سنوورى ماوەت بۆردومان کرا
ئاگركەوتنەوە
لە پارێزگاکانی عێراق
نۆ هەزار باڵەخانە داخراون و تا مەرجی ئاگربڕ دانەنێن ناکرێنەوە
هیچی بۆ دەرنەچوو
کارگەیەکی دروستکردنی شیرینی لە دهۆک سووتا
زهبهلاحه 100 مهترهكه
ئۆتۆمبێلێكى Platform ئاگركوژێنهوه بۆ بهرگرى شارستانى ههولێر دابین كرا
توانای گەیشتنی بە بەرزی 100 مەتر هەیە
ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە درایە بەرگری شارستانی سلێمانی
هەولێر