لە سلێمانی

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمبوونەتەوە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و خواستی زۆر لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دابەزیون لە هەندێک گەڕەک بۆ هەشت کاتژمێر لە رۆژێکدا.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو موەلیدانەی هەفتەی رابردوو سووتاون دووانیان بەهۆی هەڵەی خاوەن موەلیدەکانەوە بوە و یەکێکیان گازی خراپی بەکارهێناوە و ئەوەی دیکەیان خاوەنەکەی لە نزیک موەلیدەکە لەحیمی کردوە.

باسی لەوەکرد، کۆنترۆڵی کارەبا ئەو بەرنامەیەی دیاریکردووە نابێت موەلیدەکان لە حەوت کاتژمێر زیاتر کار بکەن و ئاگاداریش کراونەتەوە و دەبێت پشووی پێبدەن.

ئەوەی خستەرو، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە تێکرا نزیکەی نۆ کاتژمێر بۆ 10 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان، لە هەندێک گەڕەک کەمترە، هۆکارەکەی بۆ بەرزی پلەکانی گەرما و خواستی زۆر دەگەڕێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"بەهۆی کەمی کارەبا بەرهەمی کارگەکانی سلێمانی کەمیکردووە"