بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ شەش کەس بریندار بوون
رێگەی کەڵەک - موسڵ
شەش کەس بەهۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێبل بریندار بوون
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای موسڵ بۆ ناحیەی کەڵەک، شەش كەس بریندار بوون، ئەوەی باشە برینەكانیان سووكە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 7:30 رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرێک روویدا، لە ئەنجامدا شەش كەس بریندار بوون.
رووداوەكە بەرامبەر بەنزینخانەی کانی لە سنووری ناحیەی کەلەک روویداوە و ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە بە هۆی خێرایی لێخوڕینی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بووە، كە یەكێكیان شۆفرلێت ئۆپترا و ئەویتریان ئۆپل فیکترا بووە و دواتریش خۆیان بە بارهەڵگرێكیشدا كێشاوە، كە لەو شوێنە وەستا بوو.
وتیشی، سەرجەم سەرنشینەکانی هەردوو ئۆتۆمبێل بە سووکی بریندار بوون، کە ژمارەیان شەش کەسن و رەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەری.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا