سێ به‌شی كۆنتڕۆڵكراوه
دوو رۆژه سنورى قه‌زاى ماوه‌ت ده‌سوتێت و زیانه‌كانى نه‌زاندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوور رۆژه، ئاگر له‌سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت كه‌وتووه‌ته‌وه، نه ده‌زاندرێت هۆكاره‌كه‌ى چییه و نه زیانه‌كانیشی زاندراون، به‌ڵام سێ به‌شی كۆنتڕۆڵكراوه و به‌شێكى ماوه.
سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له گوندى قامیش ده‌ستیپێكرد، دواتر بڵاوبووه‌وه بۆ سنوورى گونده‌كانى دڕی، شاخى برزوو و دۆڵى شینكایه‌تى و بەرد بەرد.
به‌رهه‌م ناسر، خه‌ڵكی قه‌زاى ماوه‌ته به 964ـى وت، سێ به‌شی ئاگره‌كه له سنوورى گونده‌كانى قامیش، دڕی و ناوچه‌ى دۆڵان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكى گونده‌كان و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى و هێزه ئه‌منییه‌كان كۆنتڕۆڵ كراوه.
وتیشی “ئێستا ئاگره‌كه له ناوچه‌ى شینكایه‌تى بڵێسه ده‌دات كه چه‌ند گوندێك له‌و ناوچه‌یه‌یه به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته گونده‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كان و مه‌ترسی له مین و ته‌قه‌مه‌نى نه‌تواندراوه ئاگره‌كه به‌زوویی كۆنتڕۆڵ بكرێت، چونكه له‌سه‌رتاى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ند جارێك ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌ناو ئاگركه‌دا بیسترابوون.
ئه‌و شوێنه‌ى ئاگره‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، نزیكه له سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران و له ساڵانى هه‌شتاكانیش چه‌ندین ره‌به‌ى سه‌ربازى رژێمی پێشووى لێبووه و ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌ى له‌ناو ئاگره‌كه ده‌ته‌قنه‌وه، بۆ ئه‌و كات ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه به‌ووردى زیانه‌كانى ئه‌م ئاگره نه‌زاندراون، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ناوچه‌كه‌ن سه‌دان دۆنم زیانى به‌ركه‌وتووه كه بریتی بوون له ره‌ز و باخ و دار و دره‌ختى جیاواز پووش و په‌ڵاش.