سەردانی تیمی کۆمپانیا هۆڵەندییەکە بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی _ وێنە: ژووری بازرگانی سلێمانی
چوونە ژووری بازرگانی سلێمانی
تیمێکی هۆڵەندی بۆ کاری کشتوکاڵ بنیاتنانی توانای ناوخۆ دادەڕێژن
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیایەکی هۆڵەندی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی کرد و دەیەوێت، پلان دابنێ بۆ داڕشتنی پڕۆژەی بنیاتنانی توانا لەسەر پێداویستییە ناوخۆییەکان.
کۆمپانیایەکە ناوی هۆڵند دۆرە و سنۆکسل سنۆخێڵ راوێژکاری کشتوکاڵیی سەرپەرشتی دەکات، لەگەڵ سەرۆکی ژوور نەوزاد غەفوور و بەرپرسانی دیکەی ژوورەکە ئەمڕۆ دووشەممە 12.8.2024 کۆبوونەوە.
زریان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی بە 964ی وت، “کۆمپانیاکە ئامانجیانە کار بکەن بۆ داڕشتنی پڕۆژەی بنیاتنانی توانا لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی پێداویستییە ناوخۆییەکان کە بەشداریکردنی لایەنە جیاوازەکانی گەشەپێدانی بەروبوومی تایبەتی کشتوکاڵی سەوزە و میوەکان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان له هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی هەردوولا گفتوگۆی لەسەر کراوە، رای ژووری بازرگانی وا بووە، “کۆمپانیای هۆڵند دۆری هۆڵەندی راوێژ و زانیاری گرنگ لە بارەی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و بەبازاڕکردنی بەروبومی جوتیاران بداتە تەواوی ئەو خاوەن پرۆژانەی بەرهەمهێنانیان هەیە لە کەرتی کشتوکاڵدا”.
بڕیار وایە، بە کۆمەڵێک دابەشکاری و سەردانی جوتیاران و خانووە پلاستیکییەکان، تیمە راوێژکارییەکە بێ بەرانبەر زانیاری بە جوتیاران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بدەن و توانای گەشەپێدانی ناوخۆی دیاریی بکەن.
بە گوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوورەکە، بە تیمەکەیان وتووە، “ژووری بازرگانیی سلێمانی گرنگی تەواویان داوە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرەو پێشبردن و بەبازاڕکردنی بەرهەماکانیان، توانیومانە لەسەر ئەرکی ژووری بازرگانی سەرژمێری بۆ تەواوی خانووە پلاستیکی و سامانی ماسی و کێڵگە پەلەوەرییەکان و پرۆژە کشتوکاڵییەکان بکەن لە سلێمانی”.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان 29 هەزار و 420 خانووی پلاستیکی کشتوکاڵی هەن، لەو ژمارەیە 22 هەزار و 103 خانوویان لە سلێمانین، کە جوتیاران کاری بەرهەمهێنانی بهروبوومهكانی وەک خەیار و کولەکە و تەماتە و باینجان و زۆر بابەتی دیکەی تێدا دەکەن و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵیش، بەرهەمی ساڵانەی سەرجەم خانووە پلاستیکییەکان دەگاتە زیاتر لە 600 هەزار تۆن.
کشتوکاڵی سلێمانی: پێمان وتراوە سلێمانی زۆرترین تۆوی رووەکی تێدایە لەسەر ئاستی جیهان
کشتوکاڵ
هەڵەبجە
جوتیاران بۆ پرۆژەیەکی ئەڵمانی بانگهێشت دەکرێن و سێ هەزار یۆرۆ وەردەگرن
نووسراوێکی پارێزگای سەڵاحەدین رەتکرایەوە
کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جوتیارانی چەند گوندێکی دوزخورماتوو دەکرێت
سێ رۆژ دەخایەنێت
دهۆک دەستی بە فێستیڤاڵی پەتاتە بەناوبانگەکەی کرد
بەهۆی لافاوەوە