شەڕ دەڤەری بەرگارەی دەسووتێنی
ئاگر لە بەردەم گوندەکانە و بەرگریی شارستانیی دهۆک ناتوانن بچن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئاگری بێ رەحم لە بەرەبەیانییەوە سنووری گوندەکانی دێرەشێ و رەزیکی لە دەڤەری بەرگارەی دهۆک دەسووتێنێ، ئاگرەکە گەیشتووەتە دەوروبەی گوندەکان و نزیکە لە ماڵەکان، دانیشتووانی گوندەکە خۆ بەخۆ خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
مەزەندەی گوند نشینێک وایە، سەدان دۆنم سووتابن ئاگرەکە هی ئەمڕۆ نییە و حەوت رۆژ زیاترە بەردەوامە، لە کاتێکدا بەرگری شارستانی دەڵێت، “ناتوانن بچنە ئەو ناوچانە”.
حەوت رۆژ زیاترە، ئاگر لە دەڤەری بەرگارەی و گوندە چوڵکراوەکان کەوتووتەوە و کۆنتڕۆڵنەکراوە تائێستا، ئەوەش بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە، بەرگری شارستانی پشتڕاستی ئەوەی کردەوە، “هوکاری ئاگرەکە بەهۆی تۆپبارانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا کەوتووتەوە”.
چەند گرتە ڤیدیۆیەک شێرزاد بەرگارەی، هاوڵاتی گوندی دێرەشێیە بۆ 964ی ناردووە و دەڵێت، “زیاترە لە شەش کاتژمێر ئاگرەکە نزیکی گوندەکەمان بووەتەوە و گەیشتووە نزیک گوندەکە و دانیشتووان و خەڵکی دەوروبەری گوندەکان هاوکاریمان دەکەن بۆ کوژاندنەوەی، چونکە تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێ و تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن نزیک ببنەوە”.
بە مەزەندەی ئەو گوندنشینە بێت، سەدان دۆنم پووش و پەڵاش و داری بەرهەمدار وەک (سماق و گوێز) و چەندین باخ سووتاون و زیانی بە بەرهەمەکەیان گەیاندووە، ئاماژەی بەوەش کرد، “هەفتەیەکە شەڕەتەقە بەردەوامە و چەند کاتژمێر جارێک سنوورەکە لەلایەن پەکەکە و تورکیاوە تۆپباران دەکرێت”.
لەلایەکی دیکەوە، بێوار عەبدولعەزیز،وتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، “لە هەر ناوچەیەک بۆردومان و شەڕ هەبێت، بە تایبەتی دەڤەرەکانی بەرگارەی، بە هیچ شێوەیەک تیمەکانمان ناتوانن نزیکی ببنەوە، بەهۆی ناسەقامگیری و مەترسی ناوچەکە”.
گوندی دێرەش دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی و نزیکەی 15ماڵ تێیدا دەژین.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
تۆپباران بووتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز
بۆردومان
پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی پزیشیکیان کرد
موجتەبا خامنەیی داوای پڕکردنەوەی شوێنی وەزیری ئیتلاعات دەکات
لیژنە دروستکراوە
حکومەتی عێراق سکاڵای هەیە و دژی بۆردومانی حەشدی شەعبییە
ئەم بەیانییە بۆردومان کران
چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکەش بریندار بوون
"دوو بارەگامان کرانە ئامانج"