کاریان نەکردووە

دەربەندیخان و تەقتەق سەرو مۆلیدەیەکیان بە پارە سزادا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە تەقتەق، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان بەهۆی لەکارکەوتنی مۆلیدەیەکەوە 500 هەزار دینار سزای خاوەنەکەیان دا، لە دەربەندیخانیش موەلیدەیەک بە 300 هەزار دینار غەرامەکرا.

مۆلیدەکەی تەقتەق، بەهۆی لەکارکەوتنی مۆلیدەکە و پێنەدانی کارەبا بەهەر دوو گەڕەکی شەهیدان و سەربەستی، کە نزیکەی دوو کاتژمێر بێ کارەبا ماونەتەوە، لیژنەی چاودێریی ناحیەکە بە 500 هەزار دینار سزایان داوە.

لەلایەکی دیکەوە، حوسێن لەتیف، سەرۆکی لیژنەی سووتەمەنی و چاودێریی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دەربەندیخان بە 964ی وت، “بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و کەمتەرخەمی لە کارکردن لەسەر پێشنیاری لیژنەی چاودێریی سووتەمەنی و مۆلیدە ئەهلییەکانی قایمقامیەت، مۆلیدەی کۆمپانیای نۆژەن سیتی بە بڕی 300 هەزار دینار غەرامە کرا”.

کارنەکردن و درەنگ پێدانی کارەبای سزای لەسەرە، بە قسەی سەرۆکی لیژنەکە، “مۆلیدەی ناوبراو ئاگادار کراوەتەوە لە ئەگەری کەمتەرخەمی و چارەسەرنەکردنی گرفتی کارەبایی مۆلیدەکەی بە پێچەوانەوە سزای زیاتر دەدرێت”.

ئەم سزادانانە یەکەمجار نییە، پێشتر لە ئاکرێ بەهۆی سەرپێچییەوە پارەی کرێی مانگی حەوت لەسەر بەشدارانی پێنج مۆەلیدەی ئەهلی کەمکرایەوە.

بەجۆرێک لە نێوان 500 دینار بۆ هەزار و 500 دینار، لەسەر نرخی هەر ئەمپێرێک لابرا و  کەمکرایەوە، ئەوکات سەباح زێباری، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئاکرێ بە 964ی وت، “کەمکردنەوەی ئەو برە پارەیە بەهۆی گازاندە و نیگەرانیی خەڵکەوە بووە، کە زۆرجار ماوەی 15 خولەک کارەبایان درەنگ پێدراوە، یان مۆلیدەکان بە چەند کاتژمێر شکاون و بەدیلیان نەبووە”.

لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ چوار موەلیدەی ئەهلی ئاگری گرتووە

لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ چوار موەلیدەی ئەهلی ئاگری گرتووە